وندووتیژی كۆمەڵایەتی دژی ژنان​

توندووتیژی كۆمەڵایەتی دژی ژنان


نیگار میسری


بە داخەوە لە ئێستادا كۆمەڵگای ئێران بە هۆی ناكارامەیی دەسەڵاتدارانی لە هەموو لایەكەوە تووشی قەیران بووە و زەرەرمەندی سەرەكی ئەم دۆخەی ئێستا خوڵقاندوویانە بە گشی خەڵكی كۆمەڵگا و بە تایبەتی ژنان، ئامارەكانی خۆكوژی ژنان و هەڵاتن لە ماڵەوە و دەستدرێژی و ئازار و ئەزیەتی ژنان كە ڕۆژانە لە وڵاتی ئێران روو لە زیاد بوونە دەرخەری ئەم راستییەن.

كچان وەكوو كوڕان لە بنەماڵە و خوێندنگا و هەموو شوێنێكی كۆمەڵگادا رووبەرووی ئازار و ئەزیەت دەبنەوە، ئەوان تەنیا نابن بە قوربانی توندووتیژی، بەڵكوو ئامادەش دەكرێن بۆ بەكارهێنانی توندووتیژی.

ئەم جۆرە كەسانە رووبەرووی زۆر حاڵەتی  وەكوو پەرێشانی، هەڵسووكەوتنی نەشیاو، ترس و دڵەراوكێ، سەرلێشێواوی، پێوەندی ناتهندروست و گوشارە سۆزدارییەكان دەبنەوە و ئەگەریش خۆیان مەیل و ویستان بەرەو ئەوە نەچێت كە هێرش بەكەنە سەر كەسانی تر، لانی كەم لە هەر كۆروكۆبوونەوەیەكی مرۆڤەكاندا توانایی ئەوەیان تێدایە كە ئەم ئاكارانە بگوازنەوە بۆ كەسانی تر. بەم پێییە دامەزراندی ناوەندی پشتیوانی و بەهێزكردنی لایەنی دەروونی مناڵان و تازە لاوان و بە تایبەت كچان بە مەبەستی كەم كردنەوەی خەسارەكانی تووندوتیژی دژ بە ئەوان  یان تووندوتیژی نواندن دژبە كەسانی تر پێویستە.

كچان دەیانهەوێ وەكوو كوڕان و شان بە شانی ئەوان بتوانن لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی ژیان و خوێندندا، سەركەوتن وەدەست بێنن و لەم رێگەیەشدا پشتیوانی یاسایی و كۆمەڵایەتیان هەبێت. كچان لە ئاستی كوڕاندا لەم بروایە دان كە هەل و كەرەستەكان بۆ سەركەوتنی كۆمەڵایەتی بۆ خۆیان  بە شێوازی یەكسان دابەش نەكراوە، بۆیە بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی گوشاریان زۆرتر لە سەر شانیان قورسایی دەكات.

بۆیە كچان چاوەڕوان دەكەن بە جۆرێك مافی تایبەتی و پۆزۆتیڤی یاساییان بۆ رەچاو بكرێ كە بۆیان ببێتە هۆی ڕەخساندنی سەركەوتنە كۆمەڵایەتێكان بۆیان. لە راستیدا ژنان لە بواری نایەكسانی رەگەزیدا هەردەم بیر لە پشتیوانی بنەماڵە و قوتابخانە لە خۆیان دەكەنەوە و ئەوە بە جۆرێك لە چاوەدێری كردن لە خۆیان دەزانن، بەڵكوو وا هەست دەكەن دەبوایە ئەم پشتیوانییە هەمان  ئەو چاوەدێرییە كۆمەڵایەتییە بوایە كە لە بیریان دابوو .

كچان وا هەست دەكەن تا تەمەنیان بەرەو هەڵكشان دەروات، گوشاری كۆمەڵایەتیش بەسەریاندا زیاتر دەبێت، ئەم كچانە زۆربەیان تووندتیژی لە چوار چێوەی دەستدرێژی رەگەزیدا دەبینن و گومانیان هەیە كە چوونەسەرەوەی ئاسایشی تاكەكان بەستراوەتەوە بە چوونەسەرەوەی چاوەدێری كۆمەڵایەتی و كەمتر لە سەر ئەم باوەرەن ئەم ئاسایشە بە كەم بوونەوەی چاوەدێریكردن  دێتە ئاراوە. لە بەر ئەوەی كچان بە گشتی نازانن بۆ كەم كردنەوەی تووندوتیژی كۆمەڵایەتی كە بە دژی خۆیان لە ئارا دایە چی بكەن، بۆیە دەچنە سووچی ماڵەوە و خۆیان دوورەپەرێز دەگرن، بەرچاوترین رێگە كە ئەوان بۆ كەم كردنەوەی گۆشاری تووندوتیژی دژ بە خۆیان دەیدۆزنەوە ئەوەیە كە بە دژی خەڵكی دیكە تووندوتیژی بەكار بێنن. هەروەها كچان رێگەیەك بۆ ئاڵوگۆری و دەستاودەستكردنی ئەو ئەزموونانەی كە بە هۆی تووندوتیژی تووشی هاتوون بوونەتە هۆی قوربانی بوونیان ناناسن و یان لە ترسی ئابرووچوونی خۆیان باسی ئەزموونەكانیان لەم بوارەدا ناكەن و بە گشتی زۆربەی كچان لە دەربرینی دەستدرێژی كردن بۆ سەر خۆیان دەستكورتن و نازانن بە چ زمانێك و شێوازێك دەری ببرن.

لە لای زۆربەی كچانەوە، كچی باش و نۆرماڵ لە سەر بنەمای جۆری پۆشش و خۆرازاندنەوەو هەڵسووكەوتی گۆی لە مستانەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێ. ئەوان ئەگەر بیریش لە پێكهێنانی ژیانی هاوبەش نەكەنەوە، بەڵام مەیلیان بۆ وەدەست خستنی پیشە و سەربەخۆیی ئابووری بۆ خۆدزینەوە و  پێكهینانی ژیانی هاوبەش روو دەكەنە پلان و پرۆگرام  دارشتن. ئەوان كار كردنیان لە پیشە گەلێكی شانۆیی وەكوو، فیلم، سینەما و مۆسیقایان پێ باشترە لە بەر ئەوەی پێویستیان بە خۆدەرخستن و خۆپێشاندانە. جێی سرنجە كە كچان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بە باشی بەرەوپیری خۆێندن دەچن، ئەگەر چی تاقەت پرووكێنیش بێ، هەروەها چاوەدێری كردنی بنەماڵەش لەم بوارەدا لە گەڵ خۆیاندا دەبینن و دەتوانن بەم جۆرە یارمەتی بنەماڵە بەگشتی و بەتایبەت دایك زۆرتر بۆ لای خۆیان و ئەم پشتیوانییە لە لایەن قوتابخانەشەوە فریایان دەكەوێت و مامۆستاكانیش هاویكاریان دەبن، ئەم هۆگر بوونە بە رادەیەكی بەرچاو زۆرە كە لە ئەگەری سەكەوتوو نەبوون لە خوێندندا وەها دەكەن بە هۆكار و دەستمایەی چاوەدێری كردنی كچەكانیان.

كچان یەكەم دژی كردەوەی خۆیان بەرامبەر بە تووندوتیژی لە بوارگەلێكی وەكوو باسكردن لە گەڵ كەسانی دیكەدا بە تایبەت دایك و پۆلیس و داوای هاوكاری كردن لە خەڵك یان مانەوە لە ماڵەوە دێننە بەر باسجێگەی سەرسوورمانە كە كچان، مەیلیان بۆ تووندووتیژی نواندن دژ بە خەڵكانیتر زۆرتر لتا یەكتری فێر دەبن، تاكوو كوران و لەسووكەوتە تووندئاژۆكانیان. كچان بۆ پشتیوانی خۆیان زیاتر لە هەموو كەس چاوەروانی لە بنەماڵەی خۆیان دەكەن و زۆرتر پەنا دەبن بۆ دایك و پوور(میمك) و خوشك، لە بەر ئەوەی ئەوان بە هاو رەگەز و رازداری خۆیان دەزانن. رێگە چارەیەك كە بۆ بردنە سەرەوەی ئاسایشی رەگەزی كۆمەڵگا دەگاتە بیری ژنان، بریتیە لە چوونە سەرەوەی متمانەپێكردنی خەڵك بە یەكتری و پێكهێنان و رەخساندنی ژینگەی ئازادی گفتوگۆ و دەربرینی هەست و خواستی دەروونی خۆیان لە گەڵ خەڵكانی ترە  لە بەر ئەوەی كە ئەم بوارانە بە هۆكاری چوونەسەرەوەی ئاستی بروابەخۆبوون،گەورەبوون و پشكووتنی خۆیان دەزانن و ئەوانە بە رێگە خۆشكەری ئاسایشی رەگەزی لە كۆمەڵگادا هەڵدەسەنگێنن. وێرای هەموو ئەوانە لە بواری نەبوونی پەروەردەی كۆمەڵایەتی هیچكات ناگات بە ئەوەی كە تەشكیلاتی رێكخراو دروست بكەن، رێكخەری گردبوونەوەی  بە كۆمەڵ و گەورە بكەن بۆ تواناسازی كچان.

كچان یاسای نەهێشتنی تووندوتیژی ناناسن و دەستیان ناگاتە ئەو ناوەندانەی پشتگیریان دەكەن و لەم بوارەدا چاوەروانكراوە كە لە كاتی رووبەرووبوونەوە لە گەڵ تووندوتیژی، خۆشیان تووندوتیژی دژی خۆیان ئهنجام بدهن.


ئه‌م بابه‌ته 829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:07:12/10/2020


زۆرترین خوێندراو