مهاباد\ دایكی دوو كادری دێرینی كۆمه‌ڵه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

مهاباد\ دایكی دوو كادری دێرینی كۆمه‌ڵه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد
ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات\ به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاسۆی ڕۆژ گه‌یشتووه‌، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ی هه‌تاوی دایه‌ هاجه‌ر عابدی دایكی دوو كادری دێرینی كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێیان عه‌لی و سالار ئاشناگه‌ر ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد. دایه‌ هاجه‌ر یه‌كێك له‌و ژنه‌ تێكۆشه‌رانه‌ی كوردستان بوو كه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ كردن و ئاشناكردنی ڕۆڵه‌كانی بۆ خۆش ویستنی نیشتمان هه‌وڵ و تێكۆشانی زۆری نواند و دوو كه‌س له‌ كوڕه‌كانی له‌ ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوو له‌ زومره‌ی كادره‌ كۆڵنه‌ده‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بوون. به‌ ناوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هاوڕێیان كاك عه‌لی و كاك سالار ئاشناگه‌ر ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین. یادی دایه‌ هاجه‌ر هه‌میشه‌ به‌خێر
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

١٢ی ئۆكتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی

ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:49:13/10/2020