ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ئەندام و پێشمەرگەی دێرین کاک ئیسماعیل ئیبراهیمی فەرد

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بەبۆنەی
گیان لەدەستدانی ئەندام و پێشمەرگەی دێرین کاک ئیسماعیل ئیبراهیمی فەرد
بەداخەوە ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاویی هاوڕێ و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە کاک "ئیسماعیل ئیبڕاهیمی فەرد" کوڕی حاجی "محەمەدئەمین ئیبڕاهیمی فەرد" خەڵکی ئاوایی "نێرزیوێ"ی شاری شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی دڵی گەورەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە کۆڕی هاوڕێیان و بنەماڵەی کرد، کاک ئیسماعیل لە دەیەی شەستی هەتاوی پەیوەست بوو بە ڕیزی پێشمـەرگەی کۆمەڵە لە شاری شنۆ. هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڕێیانی ڕیزەکانی کۆمەڵە، بنەماڵەی ئیبڕاهیمی فەرد و هەموو خەڵکی سەربەرزی ناوچەی شنۆ و نێرزیوێ دەکەین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی
17ی سیپتامبری 2020ی زایینی

ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:56:17/09/2020