دیواندەرە/ دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

 

دیواندەرە/ دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵیک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

بە پێی هەواڵەکە ڕۆژی چوارشەممە دایە "تاووس بەهرامی"، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە هاوڕێ "ئەشرەف پەناهیدە" دیواندەرە دڵی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

هاوڕێ "ئەشرەف پەناهیدە" پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە لە ناوچەی دیواندەرە بەهاری ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی گیانی ئازیزی بەخت کرد.

بەناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی پەناهیدە و بەهرامی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە


ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:00:24/07/2020