دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ی پووشپەڕ، دایە مریەم سۆهرابی، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ڕیزەکانی کۆمەڵە، "عەتا شەوکەت یاری"، بە هۆی جەڵدەی دڵ، لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

هاوڕێ عەتا شەوكەت یاری، جێگری فەرماندەی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، ساڵی 1341ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایك بوو. پاییزی ساڵی 1362ی هەتاوی هاتە ناو ریزی پێشمەرگەكانی كۆمەڵە و لە گوردانی نەكەرۆز سازماندرا ، لە شەڕ و عەمەلیاتەكانی گاگل و بلچە سوور و سەرشیوی سەقز گەلێك حەماسەی خوڵقاند؛ بە داخەوە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، وێڕای ٥ هاوڕێیتری، لە شەڕێکی سەخت و نابەرابەر لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، لە بەرزاییەکانی سەرکەل و بالک و گوێزەکوێرە، گیانی ئازیزیی بەخت کرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دایە مریەم دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 795 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:41:21/07/2020