سنه‌؛ مەرگی دایکی ٢ گیانبەخت کردووی کۆمەڵە


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی گەلاوێژ دایە "ئاهوو ئازادی" دایکی دوو گیان بەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
دایە "ئاهوو" دایکی دوو گیان بەختکردووی کۆمەڵە هاوڕێیان "عەتا و والی قەمەری" کە پێشکەش بە بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەی کردووە. دایە ئاهوو لەگەڵ پێشمەرگە و شۆڕش و بزووتنەوەی گەلی کورد گەلێک مەینەتی و چەرمەسەری دیت و یەکێک لەو دایکانەیە کە مایەی شانازی هەموو خەڵکی کوردستانە.
لە لایەن کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندن و بە ناوی هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و خەباتکاری قەمەری سنە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. گەلێک کە خاوەنی دایکانی وەک دایە ئاهوو بن، مەحکوومە بە سەرکەوتن و هەر لێرشەوە بەڵێن دەدەین کە خوێنی ئازیزانمان بە فیڕۆ نەدەین و تا دوا هەناسە و تا دوا دڵۆپی خوێنمان بە ئامانجە بەرزەکانی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە وەفادار بمێنینەوە.
کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
٣١ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی
 

ئه‌م بابه‌ته 489 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:23:22/08/2019