بەڕێز میر حازم میر ته‌حسین به‌گ میری په‌یڕه‌وانی ئائینی ئیزه‌دی
له لایه‌ن خۆم و ڕێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه له لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ئائینی ئیزه‌دی_یه‌وه به جنابتان به‌خشراوه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین. هیواخوازین به‌ڕێزتان له‌و مهنسهبهدا هه‌موو هیوا و وزه‌تان ته‌رخان بكه‌ن بۆ خزمه‌ت به خۆشك و برا ئیزهدییهكانمان لە کوردستان. هه‌موو غه‌دره مێژووییه‌كان و به‌تایبه‌تی تاوانكارییه‌كانی داعش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا برینی گه‌وره‌ی خستووه‌ته سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌له‌كه‌مان. بۆیه داوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌ین له تیماركردنی ئه‌و زامانه و هه‌وڵدانتان بۆ نه‌هێشتنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێكی ڕه‌گه‌زی و ئائینی.
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ئه‌م بابه‌ته 591 جار خوێنراوهتهوه
کاکۆ عەلیار
ئەردەڵان فەرەجی
ناهید به‌همه‌نی