بەڕێوەچوونی کۆبوونەوی سیاسی، تەشکیلاتی کومیتەی لاینگرانی کۆمەڵە لە سلێمانی


لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کومیتەی لاینگرانی کۆمەڵە، کۆبوونەوەیەکی سیاسی، تەشکیلاتی بۆ ئەندامان و لاینگرانی کۆمەڵە لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

ئەم کۆبوونەوە لە چەند پانێل پێکهاتبوو کە هەرکامەیان باسکاری خۆی هەبوو.
سەرەتا لە لایەن هاوڕێ "سامان ریشەساحێب" بەرپرسی کومیتەی لاینگران راپۆرتێک لە سەر کارو چالاکییەکانی وەرزی رابردوو پێشکەش کرا. 
دواتر هاوڕێ "فەرزین کرباسی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی لە سەر یاسا و رێساکانی مانەوە و نێشتەجێ بوونی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان قسەوباسێکی پێشکەش کرد.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە لە سەر مەسایلی ژیان و ئەمنیەتی ئەندامان و لاینگرانی کۆمەڵە بوو کە لە لە لایەن هاوڕێ "دارا قوڕەیشی" کادری کۆمەڵە چەند بابەتێکی گرینگی لەم بوارەوە بۆ بەشداربووان خستە روو.
پانێلێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بە سەرخەتە سیاسیەکانی کۆمەڵە لەم قۆناغە نوێیە کە هاوڕێ "ئەردەڵان فەرەجی" بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە باسکاری ئەم تەوەرە بوو.
لە کۆتاییدا هاوڕێیانی ئەندام و لاینگری بەشدار هەرکامە و لە سەر بابەتی دیاریکراوی کۆبوونەوەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.


ئه‌م بابه‌ته 691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:37:22/06/2019