ڕاگەیاندنی سكرتارییەتی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ژێرناوی خەسارناسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بە تایبەت فەیسبووك باسێكی هەستیاری وەك "شەڕی ناوخۆیی" لە كوردستانی ڕۆژهەڵات لە نێوان كۆمەڵە و دیموكرات وروژاندراوە و بۆتە هۆی كەشێكی ناتەندروست لە دنیای مەجازی. كار بۆ دروستكردنی كەش و هەوایەكی لەو چەشنە لە ژێر هەر ناوێك و بە هەر بەهانەیەك وەك خەسارناسی بە بێ هیچ كۆنترۆلێك لە سەر ئەو ئاراستەیەی باسەكان پێدا تێدەپرن، نە تەنیا نابەرپرسانەیە بە پێچەوانەی هەموو پێویستییەكانی هەنووكەیە بۆ یەكگرتوویی زۆرتر و یەكدەنگی هێزەسیاسیەكانی كوردستانی رۆژهەڵات و دەچێتە گیرفانی نەیاران و دوژمنانی بزووتنەوەی كوردستانەوە. كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە داوا لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و دۆستان و دڵسۆزانی كۆمەڵە و بزووتنەوەی كوردستان دەكا كە خۆ لە بەشداری لەو باسانە بپارێزن و بەشداری ژوور و لایوەكانی بەڕێوەبەرانی نەكەن.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
سكرتارییەتی كومیتەی ناوەندیی

٣٠ی نوامبری ٢٠١٨
٩ی سەرماوزی ١٣٩٧ ھەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 1291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:29:06/01/2019